ترامپ: لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە دانوستاندنێکی قووڵداین

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دانوستانێکی زۆر قووڵ" لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس ئەنجام دەدات.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی "قووڵ و چڕ" لەگەڵ حەماس بەردەوامە.
ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پەیامێکی ڕوونیان بە حەماس داوە و وتی، "وتمان: دەستبەجێ هەمووان ئازاد بکەن، ئەگەر ئەمە بکەن، شتەکان زۆر باشتر دەبن بۆتان. بەڵام ئەگەر نەیکەن، دۆخەکەتان زۆر سەخت و قورس دەبێت."
ترامپ هەروەها ڕایگەیاند کە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە ئەسیرانی سەهیۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان فشار دەخاتە سەر حکومەتی تەلئەبیب. هەروەها باسی لەوە کرد کە ڕەنگە هەندێک لەو نزیکەی ٢٠ ئەسیر کە لەلایەن بەرخۆدانەکانەوە دەستبەسەرکراون، ژیانیان لەدەستدابێت.
لە لایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، سەرەڕای ئەوەی کە کەسێکی داواکراوی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە، بەردەوامە لە سەپاندنی مەرجەکانی خۆی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ.
نەتانیاهۆ مەرجەکانی گەڕانەوەی هەموو زیندانییەکان و چەکدانانی حەماس و دامەزراندنی کۆنترۆڵی ئەمنی لەلایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە و دامەزراندنی ئیدارەیەکی مەدەنی کە مەترسی بۆ سەریان دروست نەکات، خستەڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.